فەرماندەیەک دوایین زانیاریی لەسەر هاتنی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ گەرمیان ئاشکرا دەکات
پاش ئەوەی ئەمڕۆ میلیشیاكانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى هاتنە ناوچەی نەقشبەندی له سنوورى جه‌له‌ولا له لەگەرمیان و داوایان كرد هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بازگهكهى نه‌قشبه‌ندى ڕاده‌ست بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووره‌كانى پێش پرۆسه‌ى ئازاداى له 2003، فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، سنووره‌كه جێناهێڵن و میلیشیاكانیش كشاونه‌ته‌وه.
رێبین تەها ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی میحوەری نەقشبەندی، كه یه‌كێك بووه له به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان میلیشیاكان و هێزى پێشمه‌رگه، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزێکی سه‌ر به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپای عێراقی هاتنە بازگەی نەقشبەندی، من وەک لایەنی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری و چەند لایەنێکی تر لەگەلیاندا کۆبووینەوە.
هەروەها ، گوتیشی:"میلیشیاكان و سوپای عێراق لە کۆبوونەوەکە، پێیان گوتین، کە دەبێت بۆ سنووره‌كانى پێش ساڵی 2003 ،بکشێینەوە، ئێمەش پێمان گوتن، کە کشانەوەی پێشمەرگە پەیوەندی بە سەرووی خۆمانەوە هەیە و تا فەرمانمان پێنەکرێت، ئێمە ئەو شوێنانە جێَناهێڵین و بەرگری دەکەین".
جەختی لەوەش کردەوە، كه میلیشیاكان و سوپاى عێراق نەهاتبوون لەوێ جێگیرببن، بەڵکو تەنها فەرمانێکیان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌یه‌نن به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، گوتیشی:"پاش کۆبوونەوەکە، هێزه‌كه بۆ جەلەولا كشاونه‌ته‌وه، بڕیاریشە سبەی یان لە رۆژانی داهاتوودا، کۆبوونەوەی تر بكه‌ین".
هاوکات بەپێی زانیارییەکانی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ئه‌و گروپه‌ى به‌ناوى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه به‌شدارى كردووه، هێزێكى سه‌ر به میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق بووه.
bas news-
