هه‌ولێر.. كه‌سێك برایه‌كی خۆی كوشت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه كه‌سێك به گوله برایه‌كی خۆی كوشتووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی ده‌س كه‌وتووه هاتووه"رائید عه‌بدولقه‌هار عومه‌ر بندیان ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ئازادی ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر(6)ی ئه‌مشه‌و شه‌ممه(2-12-2017)ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گه‌ڕه‌كی"کوران" له نزیک شەقامی ئەلبان، دوای گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کە كه‌سێك لەسەر کێشەیەکی کۆن له‌گه‌ڵ براكه‌ی بووه‌ته دەمەقاڵییان دواتر تەشەنەی سەندووە تۆمەتبار (ش.ع.ع)، بە گولە لە براکەی خۆیداوە کوشتویەتی بەناوی محه‌مه‌د"
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئاشكراشی كردووه كه كه‌سه تۆمه‌تباره‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكردووه.
