مێرمنداڵێك: به قاسم سلێمانیم گوت، به‌رگریكردن له زه‌ینه‌ب ئه‌ركی هه‌ر شیعه‌یه‌كه
مێرمنداڵێكی ١٣ساڵان كه خۆی به (نیعمه‌تی) ده‌ناسێنێ ده‌ڵێ، شانازی ده‌كا به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ گرووپه میلیشیاییه‌كانی شیعه له ئه‌لبوكه‌مالی سووریا، شه‌ره‌فی ڕزگاركردنی ئه‌و شاره‌ی پێ بڕاوه و ده‌ڵێ، ''هاتووم تا به‌رگریی له (زه‌ینه‌ب) بكه‌م.''
ئه‌و مێرمنداڵه‌ی كه ده‌ڵێ خه‌ڵكی مازه‌نده‌رانی وڵاتی ئێرانه و له‌نێو گرووپێك چه‌كداری فارسزماندا وه‌ستاوه، وه‌ڵامی پاسدارێك ده‌داته‌وه كه چه‌ند پرسیارێكی لێ ده‌كا و شانازیی ده‌كا به‌وه‌ی، منداڵێك به‌م ته‌مه‌نه‌وه كه بچووكترینی هێزه‌كانیانه، هاتووه به‌رگریی له حه‌ره‌می شیعه‌كان ده‌كا و، بۆ پاراستنی (زه‌ینه‌ب) ئه‌گه‌ر بشكوژرێ ئه‌وا مه‌قامی شه‌هیدی پێ ده‌درێ.
ئه‌و منداڵه ١٣ ساڵه‌یه وا باس له ئامانجی له چوونی بۆ سووریا ده‌كات و ده‌ڵێ ''وه‌ك به (قاسم سلێمانی)م گوتووه، به‌رگریكردن له (زه‌ینه‌ب) ئه‌ركی هه‌ر شیعه‌یه‌كه''، ده‌شڵێ، ''شه‌هیدبوونی شانازیێكه له‌و پێناوه‌دا
