شاندێكى په‌رله‌مان چاودێریى هه‌ڵبژاردنى ڕۆژئاواى كوردستانى كرد
دوێنێ هه‌ینى 1/12/2017، شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له (ئامینه زكرى، شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین و زانا عه‌بدولڕه‌حمان) ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر داواى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ڕۆژئاواى كوردستان له ڕۆژئاواى كوردستان چاودێریى هه‌ڵبژاردنیان كرد.
له سه‌ره‌تادا شاندى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى گۆڕستانى شه‌هیدانى كۆبانێى كرد و پاشان سه‌ردانى باره‌گاى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى فوڕاتى له كانتۆنى كۆبانێ كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى كۆمیسیۆن به وردى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا.
دواتر شاندى په‌رله‌مان له چه‌ند بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن له ناو سه‌نته‌رى كۆبانێ چاودێریى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان كرد و سه‌رنج و تێبینى خۆیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن نووسى و، له‌گه‌ڵ سه‌ردان بۆ مۆزه‌خانه‌ى كۆبانێ كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له ده‌ست چه‌كدارانى داعش جێماون و، سه‌ردانیش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه شه‌ڕى سه‌ختى نێوان تیرۆریستانى داعش و هێزه‌كانى شه‌رڤان و پێشمه‌رگه‌ى تێدابوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان، خه‌ڵكى كۆبانێ خۆشحاڵ بوون كه شاندى په‌رله‌مانى كوردستانیان ده‌بینى و به گرینگییه‌وه باسى بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستانیان ده‌كرد بۆ هاتنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
پاشان شاندى په‌رله‌مان سه‌ردانى عامودێ یان كرد و چه‌ند بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنیان به‌سه‌ر كرده‌وه و دواتر چه‌ند بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنیان له قامشلۆ به‌سه‌ر كرده‌وه.
هه‌مان شه‌و، شاندى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى رمێلان-یان كرد و له سه‌عات 10ى شه‌و به كاتى ڕۆژئاوای وكردستان بنكه‌كانى ده‌نگدان به ڕووى ده‌نگده‌ران داخرا و، پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌ستى پێكرد.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى رێڤه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كان دوێنێ هه‌ینى 1/12/2017، له هه‌رسێ هه‌رێمى ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام درا و پرۆسه‌كه له هه‌شتى به‌یانى تا ده‌ى شه‌و به‌رده‌وام بوو.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ توركیا، شاندێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانتارانی توركیا، له پرێسكۆنفڕانسێكدا، هه‌ڵبژاردبه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوو ناو برد.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه، ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا، به هۆی ڕێگریكردن له كاری سیاسی‌یان له ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به تاڕۆیانه و نادیموكراتیانه ناو بردووه.
(نەواف حەسەن) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو ھەڵبژاردنەی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجام درا، ھیچ شەرعیەتێکی نییە و تاکلایەنە بڕیاری لەبارەوە دراوە''، ده‌شڵێ، ''تەنھا لایەنگرانی پەیەدە بەشدارییان کردووە، کورد،عەرەب و مەسیحی بەشدار نەبوونە، چونکە بڕوایان بەو ھەڵبژاردنە نەبووە.''
kdp-
