ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 تاوتوێ دەكات

 ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 تاوتوێ دەكات
ئەمڕۆ شەممە 2/12/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق كۆ دەبێتەوە.



ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق تەرخان كراوە".



ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕوونیشی كردەوە: "پڕۆژە یاساكە هاتووەتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و دواتر ڕەوانەی كۆمیسیۆنی تایبەت بە دارایی دەكرێت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی لەسەر ئامادە بكات و دواتر پەسەند دەكرێت".



ئارێز عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی ژمارەی دانیشتوان، بودجە بەپێی ژمارەی دانیشتوانی پاریزگاکان دیاری دەكرێت.



پێشتر لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2018ی عێراقدا، بەهۆی کەمکردنەوەی بڕە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە 17%ەوە بۆ 12%، زۆربەی فراکسیۆنەکان کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق و بەتایبەت ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ناڕەزاییان دەربڕی و پێشێلکارییە یاساییەکانی حکوومەتی عێراقیان لەبارەی بوودجە و پشکی هەرێمی کوردستان خستبووە ڕوو.



باسنیوز
Top