پەنابەرانی رۆژهەڵات لە کەلار هاوکاری ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه رێکەوتی ١٥/١/٢٠١٧) دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری هه‌ستا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراک بۆ ١٦٠ خێزانی پەنابەری کورستانى رۆژهەڵات.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بێ جیاوازی بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات پێداویستی خۆراكی دابه‌ش ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگایه بۆ په‌نابه‌رانی كوردستانى رۆژهەڵات كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نیشته‌جێ بوون.
باسنيوز
