حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 15\1\2017، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی و ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمی وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بداتەوە”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی نیگەرانە.

پێشتر محەمەد حوسێن ڕەجەبی، فەرماندەی سوپای بەیتولـموقەددەسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، بوونی زیاتر لە (30) كۆنسوڵخانەی لە هەرێمی كوردستان بە “نا سرووشتی” وەسف کردبوو و ڕای گەیاندبوو کە دەبێت کونسوڵخانەی شانشینی عەرەبیی سعوودی، هەولێر جێبهێڵێت. بیانووشی بە نەبوونی سنووری دراوسێیەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سعوودیە و کەمی ژمارەی ئەو عەرەبانەی لە کوردستان دان، هێنابووەوە.






باسنیوز
Top