ھەولێر.. گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژرا

 ھەولێر.. گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژرا
پۆلیسی هەولێر، کوژرانی گەنجێکی بە ”فیشەکی هەڵە دەمانچە“ یەکێک لە هاوڕێکانی ڕاگەیاند.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 14\1\2017، لە گەڕەکی (ڕاستی)ی شاری هەولێر، گەنجێک بەناوی هێژا غەفوور کە لەدایکبووی ساڵی 1992ە، لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژراوە. ڕوونیشی کردەوە: ”کوژراوەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە بە ناوی (ب.ب)، دەستکاری دەمانچەیەکیان کردووە کە هی هاوڕێکەی بووە، لەم کاتەشدا فیشەکێک لە دەست هاوڕێکەی دەرچووە و بەهۆیەوە هێژا غەفوور گیانی لەدەست داوە“. ئەوەشی ڕەت کردەوە کە ڕووداوەکە بە ئەنقەست بێت.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە هێژا و هاوڕێکەی لە گەڕەکی ڕاستیی شاری هەولێر، نووسینگەیەکیان بۆ کارکردن داناوە، بەڵام هێشتا دەستیان بە کارکردن نەکردووە و ڕووداوەکەیان بەسەر هاتووە. گوتیشی: ”بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە“.






باسنیوز
Top