بەدلیس.. سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە

 بەدلیس.. سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە
سوپای تورکیا، هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە ناوچەی بەدلیس ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی بەدلیس، 6 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەست داوە.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە هێرشەکە لە کاتژمێر 8:09 خولەک تا 9:38 خولەکی رۆژی شەممە 14\1\2017 ئەنجام دراوە و بە چڕی دارستانەکانی ناوچەی بەدلیس بۆردومان کراوە.







باسنيوز
Top