فهرماندهيهكى پاسداران: سعووديه دهبێت ههرێمى كوردستان بهجيبهێڵێت
محەممەد حسێن رەجەبی، فەرماندەی سوپای بەیتولموقەددەس لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیم رایگەیاند، سعودیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوسنوور نییە و هەرێمی کوردستانیش ئەوەندەی عەرەب لێ نییە کە پێویست بێ بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان کۆنسوڵخانە هەبێت. هەر بۆیە هیچ هۆکارێک بۆ بوونی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە کوردستان نییە و ئەوانە دەیانەوێت کاری تێکدەرانە و هاندەرانە بکەن و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران راشیگەیاند، کۆنسوڵخانەی سعوودیە خیانەت بە کوردی عێراق دەکات و دەبێت هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت چونکە خەڵکی عێراق هیچ پێویستییەکيان بە سعوودیە نییە.
k24-
