په‌كه‌كه و داعش بوونه هۆی داخستنی مه‌رزی هاوار و گریانه
(ئاكۆ شاوه‌یس) نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت "له پاره‌وه هێزه‌كانی په‌كه‌كه هاتنه سنوره‌كه و ئه‌و كاڵایانهیان گومرگ ده‌كرد كه له ئێرانه‌وه ده‌هێندرانه باشووری كوردستان، هه‌ڵبه‌ت ئێران كه به‌مه‌ی زانی، مه‌رزه‌كه‌یان داخست.''
(ئاكۆ شاوه‌یس) گوتیشی ''له مانگی 11ی ساڵی رابردوویشهوه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هاتنه سنووره‌كه، ئه‌وه‌ش وایكرد ئێران سوورتر بێ له‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه به رووی كاسبكاراندا دابخات. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م مه‌رزه قوتی سه‌دان خێزانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سه‌ر بووه و ئه‌وانه هۆكار بوون ببڕدرێت.''
ئاماژه‌یشی دا "ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی‌دا قسه‌مان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه به رووی كاسبكاراندا، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان چه‌ند كه‌سێكمان له ناو ئهوكاسبكارانهدا گرتووه كه ویستویانه دزه بكه‌نه ناو خاكی ئێرانه‌وه.''
kdp-
