فرۆكەكانی توركیا 4 خانووی هاووڵاتیانى كانی ماسێ ده‌ڕووخێنن

فرۆكەكانی توركیا 4 خانووی هاووڵاتیانى كانی ماسێ ده‌ڕووخێنن
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەهۆی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكەوه‌، سنووری شاره‌دێی كانى ماسێی سەر بە پارێزگای دهۆكى بۆردومان كرد و بەو هۆیەوە 4 خانووی هاووڵاتیان رووخان.





ئەله‌ند گوگە، بەرێوەبەری شاره‌دێی كانی ماسێ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند :" فرۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی سەرفەریان لە شاره‌دێكه‌ بۆردومان كردووە به‌و هۆیه‌وه‌ چوار خانوى هاووڵاتیان ڕووخان، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە".





بەڕێوەبەری شاره‌دێكه‌، گوتیشی :" چەكدارانی پەكەكە لە سنوورەكە هاتوچۆ دەكەن و ئەم جارەش خۆیان لە گوندەكە نزیك كردۆتەوە، بەو هۆیەشەوە فرۆكەكانی توركیا ئەو گوندەیان بۆردومان كردووە".


bas news-
Top