چوارقوڕنە.. هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا

چوارقوڕنە.. هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی بە هۆی تەزووی کارەباوە ڕاگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، "ئەمڕۆ (2017/1/14) کرێکارێک بەناوی (ک.ح.ح) لە دایکبووی (1988) دانیشتوی (چوارقوڕنە ـ گولەکیان) پیشە ( کاسب )، لە نزیک بەنزینخانەی ئەستێرە لە ناو کارگەی سەهۆڵی ( چوارقوڕنە ) لە کاتی کارکردن لە لەبغی دیواری کارگەی ناوبراو مەستەڕەی لبغ کردن بەر (سیم)ی کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە".


پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەسەر ڕووداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

bas news-
Top