مێژووى توركمان ده‌خرێته پرۆگرامى خوێندنى قوتابخانه‌كانه‌وه
له نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دا كه به ژماره 124 له 8/1/2017 ده‌رچووه و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه هاتووه "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا وێنه‌یه‌ك له نووسراوى په‌رله‌مانى كوردستان به ژماره 2444 له 29/12/2016 بۆتان ده‌نێرین، سه‌باره‌ت به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ نووسینه‌وه‌ى مێژووى توركمان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته پرۆگرامى خوێندن له قوتابخانه توركمانییه‌كان، له ڕا و بۆچوونتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه".
نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌لایه‌ن نێچیرڤان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى دیوانه‌وه، ئیمزاكراوه.
bas news-
