ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان شێواز و شوێنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌گۆڕن

ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان شێواز و شوێنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌گۆڕن
ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاى ده‌گه‌یه‌نن بایكۆت بژارده‌ى زۆرینه‌ى مامۆستایان بووه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى و په‌یامى زانستى ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ ناو زانكۆ و په‌یمانگاكان و له‌وێوه‌ درێژه‌ به‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى و چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌ده‌ن.





له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باسنیوز) نێردراوه‌، هاتووه‌ "به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داواكارى و په‌یامى هه‌مووان به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌سته‌كه‌مان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بایكۆتدا هه‌ستا به‌ ڕێكخستن و ڕابه‌رایه‌تیكردنى خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكى مه‌ده‌نى".



له‌ به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ "تا چركه‌ ساتى نووسینى ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش له‌ په‌روه‌رده‌ و هه‌ندێك كۆلێج و به‌شدا چه‌ندین مامۆستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن، به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌بووه‌ ته‌نها ڕووكه‌ش و نیمچه‌ ده‌وام بووه‌، بایكۆت وه‌ك نزمترین ئاستى خه‌باتى مه‌ده‌نى بژارده‌ى زۆرینه‌ى مامۆستایان بووه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌كه‌مان تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رگرى له‌م خه‌باته‌ مه‌ده‌نییه‌ ناتوندوتیژییه‌ كردووه‌".



ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرایده‌كه‌ن "له‌ ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌وه‌ 15/1/2017 په‌یامى زانستى و خه‌باته‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گوێزینه‌وه‌ بۆ ناو زانكۆ، درێژه‌ به‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى و چالاكییه‌ جیاجیاكانمان ده‌ده‌ین تاوه‌كو زانكۆكان ده‌كه‌ینه‌ ناوه‌ندى چاره‌سه‌رى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانى كوردستان".


bas news-
Top