شه‌ڕڤانانی توڕه‌یی فورات 45 گوند‌و كێڵگه‌ی گه‌مارۆدراویان كۆنتڕۆڵكرد
ئه‌و شوێنانه له 11 ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌مارۆدرابوون دوای پێكگه‌یشتنی هه‌ردوو میحوه‌ری قادریه و عه‌ین عیسا له گوندی كرمانجو، ئێواره‌ی دوێنێ دوای دوو رۆژ شه‌ڕ و پێكدادان به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه رزگاركران.
به پێی ئاژانسی هاوارنیوز نزیك له شه‌ڕڤانان، دوای پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانان له میحوه‌ری ته‌ل سه‌من و گه‌یشتن به میحوری سێگول، شه‌ڕڤانان توانیان روبه‌ری 450 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه گه‌مارۆ بده‌ن و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیونی پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه‌و توانیان 45 گوند و 20 كێله‌گه له داعش رزگاربكه‌ن.
جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ژۆری ئۆپه‌راسیونی توڕه‌یی فورات له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، دوای رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه شه‌رڤانان 28 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری ره‌ققه و 6 كیلۆمه‌تر له شاری ته‌بقه‌وه دورن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به رزگاركردنی ئه‌و روبه‌ره له چوارچێوه‌ی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیونی توڕه‌یی فورات روبه‌ری رزگاركراو له داعش گه‌یشتووه‌نته 2 هه‌زار و 644 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شاری ڕه‌ققه‌ی پایته‌ختی داعشی له‌سوریا له‌ژێرناوی "توڕه‌یی فورات" ڕاگه‌یاند.
شاری ره‌ققه ده‌كه‌وێته دوری 160 كیلۆمه‌تر رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب، له باكوره‌وه قه‌زای گرێ سپی و له باكوری رۆژهه‌ڵاتیش شاری حه‌سه‌كه‌یه و له باشوره‌وه شاری دێرزوره.
ره‌ققه له 4 ئاداری 2013 له لایه‌ن گروپی ئه‌حراری شام و به هاوكاری به‌ره‌ی نوسره كۆنتڕوڵكراو له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 داعش ئه‌و پارێزگایه‌ی خسته ژێر كۆنتڕوڵی خۆی و وه‌كو پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی دیاریكرد.
xendan -
