پارتی "رێوشوێن" بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستا داده‌نێت
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌سه‌رپه‌رستی مه‌سعود بارزانی كۆبوویه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌و سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دوای كۆبونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جددیه‌تی پارتی له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا باسی لێوه‌كرا، رێوشوێنی باش دانران چۆن ئه‌م بارودۆخه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه تێپه‌ڕێنین له‌رووی سیاسی و ئابورییه‌وه".
وتیشی "ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌كه‌ی بارزانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون".
دوای پەیامەكەی بارزانی لە20 ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بۆ چارەسەری كێشەكان، پارتی وەفدێكی دانوستانكاری بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی پێكهێناو سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كرد.
بەپێی پەیامەكەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەوشێوەیە دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆ و پارلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، هەروەها حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێكبكەون حكومەتێكی نوێ دابمەزرێت و كەسێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم دەستنیشان بكرێت هەتا كاتی هەڵبژاردن بۆئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ.
مه‌حمود محه‌مه‌د وتی "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كار‌و سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتی به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێنرا...مه‌به‌ستمان له سه‌ردانه‌كان كات كوشتن نییه، پێویسته هه‌رچی زووه ناو ماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه".
"هه‌لومه‌رجه‌كه ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت كه رێبكه‌وین و یه‌كریزی دروستبكه‌ین، به‌ڵام یه‌كریزی به‌و مانایه نییه كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بن، له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌بێت به‌هیچ رازی نه‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت رازی بن به‌و مانایه‌ی كه داده‌نرێت"، وته‌بێژی پارتی وایوت.
له‌باره‌ی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند "پێویست بێت كارا بكرێته‌وه ده‌بێت كارا بكرێته‌وه ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله كه‌میشی مابێت، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆكان له‌و باره‌یه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
مه‌حمود محه‌مه‌د له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی پارتیشه‌وه رایگه‌یاند، لیژنه‌كان راپۆرتی خۆیان ئاماده‌كردووه‌و ره‌نگه له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا جێبه‌جێبكرێن.
xendan -
