ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دووساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له‌شه‌نگال.
ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی نزیك له په‌كه‌كه-یه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی شه‌نگال تێیدا ئه‌ندامن، كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له قه‌زاكه، به جۆرێك كه ئێزدیه‌كان خۆیان به‌ڕێوه‌یبه‌رن.
"له‌چوارچێوه‌ی خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی ئاماده‌كاری بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌كه‌ین له شه‌نگال به‌پێی مادده‌ی 125 له ده‌ستوری عێراق مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی عێراقه كه خۆسه‌ری خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، ئێمه‌ش وه‌كو گه‌لی ئێزیدی داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێبكات ، ئه‌مه داوایه‌كی ڕه‌وای گه‌لی خۆمانه‌كه به ئازادی بژین". ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال واده‌ڵێت.
له مادده‌ی 125ی ده‌ستووری عێراق هاتووه" ئه‌م ده‌ستووره مافی ئیداری و سیاسی و ڕۆشنبیری و فێركردنی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی وه‌ك توركمان و كلدان و ئاشوری و پێكهاته‌كانی تر ده‌پارێزێت و ئه‌و كاره‌ش به یاسا ڕێكده‌خرێت".
له سێی ئابی 2014 داعش هێرشكرده سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال و داگیریكرد، و به هه‌زاران خه‌ڵكی ئێزیدی كوژران و ژن و كچ و منداڵیان كه‌وته ده‌ست ئه‌و ڕێكخراوه.
له 14 مانگی كانوونی دووه‌می 2015 ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ی ئێزیدی له شه‌نگال ڕاگه‌یه‌ندرا، دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی سه‌ربازی به ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال یه‌به‌شه و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال به‌ناوی هێزی ئێزیدخان دامه‌زران.
له تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 شه‌نگال له‌داعش پاككرایه‌وه‌و تائێستا قه‌زاكه به ته‌واوی ئاوه‌دان نه‌بوه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له كاتێكدایه له ماوه‌ی ڕابردوودا پارتی داوایكردبوو په‌كه‌كه، له شه‌نگال بكشێته‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو حزبه به‌هۆی ناكۆكیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزی په‌كه‌كه له شه‌نگال ئاڵۆزبوو.
xendan -
