پارتی: ته‌ئكید له چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبوویه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌و سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه‌و، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش،له كۆبونه‌وه‌كه تئكید له "جیددییه‌ت" بۆ چاره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان و گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دیاریكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی به ئاڕاسته‌ی چاره‌ی گرفته‌كان كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی و گوزه‌رانی خه‌ڵكی سه‌ركردایه‌تی پارتی سوپاسی هاوڵاتیانی كردووه، كه " خۆڕاگرانه به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یران و گرفته ئابووریانه‌یان گرتووه،" هه‌روه‌ها پاڵپشتیشی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت ڕاگه‌یاندووه، بۆ "بنبڕكردنی قه‌یران و گرفته‌كان".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، پارتی ده‌ڵێت، "پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و چۆنیه‌تیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجام درابو، هه‌روه‌ها گرینگیی ئازادكردنی شار و ده‌ورووبه‌ری له رووی ئه‌منییه‌وه بۆ هه‌رێم".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌روه‌ها، داوای "پێداچونه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه"ی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات و ئاماژه‌ی‌به‌وه‌كردووه، "هه‌ست ده‌كرێت هه‌وڵێكی به‌رنامه بۆدارێژراو هه‌یه كه ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه له دوای رووخانی رژیم هاته كایه‌وە بۆ به‌رێوه‌بردنی عێراق به شێوه‌ی ته‌وافوق، نه‌هێڵدرێ و پره‌نسیپی فه‌رمانڕانیی زۆرینه بسه‌پێنن".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، سه‌باره‌ت به چاكسازی له كاروباره‌كانی حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌كه پاڵپشتیی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات و ته‌ئییدی له‌و میكانیزمه یاساییه‌ی كه بۆی دیاری كراوه كرده‌وه.
xendan -
