بڕیارە بەم نزیکانە دەست بەھەڵدانەوەی ٣٠ گۆڕی بەکۆمەڵ بکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" لەماوەی رابردوو ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ ھەڵدرانەوە و ژمارەیەکی دیکەش بەھۆی نزیکیان لەشەڕی داعش نەتوانرا کاری لەسەر بکرێت وبەشێکی تریش ماون ھەڵبدرێنەوە، ئێمه دەمانەوێت مۆركێكی نێودەوڵەتی وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیمان لەگەڵ دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە کەتایبەتمەندن بەوبوارە لەوانە "ئای سی ئێم تی"، بەم نزیکانە رێککەوتنیان لەگەڵ دەکەین ودەست بەھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە دەکرێت کە ماون ھەڵبدرێنەوە.
فوئاد عوسمان گوتیشی: نزیکەی ٤٠ گۆڕی بەکۆمەڵ ھەبووە ١٠ یان ھەڵدراونەتەوە و٣٠ گۆڕی دیکەش ماوە کە ئەمانە لەسەعدیە وجەلەولا وشنگال بوونە، بەڵام ئەوانەی ماون زۆرینەیان لەشنگالن.
payamner-
