وەرگرتنی کرێی کۆکردنەوەی زبڵ نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە
ئاسۆ شکاک، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی (ئاڤیار) ڕایگەیاند: "پێویست ناکات حکوومەت لە کات و ساتێکی وەھادا کە قەیرانی دارایی بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە بۆ وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاک دەرکات، چونکە چەندین جار حکوومەت بەڕێگای جۆراو جۆر پارەی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، بەڵام ئەو پارەیە چووەتە خەزێنەی حکوومەتەوە و نەخراوەتە خزمەتی ژینگەوە“. گوتیشی: ”پێویستە ئەو پارەیە لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە دابین بکرێت، نەک لە هاووڵاتییان وەربگیرێت".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دیاریکردنی بڕە پارەی تایبەت بە کرێی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی داوەتە دەست وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار.
باسنیوز
