سەرۆک کۆماری فەرەنسا فرانسوا هۆلاند: بەردەوام دەبین بۆ یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە

سەرۆک کۆماری فەرەنسا فرانسوا هۆلاند: بەردەوام دەبین بۆ یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە
سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایدەگەیەنێت، کە ئەو تیرۆریستانەی لە فەرەنسا کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، پەیوەندییان بە رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سووریا و عێراقەوە هەیە.



فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە لێدوانێکدا بۆ سەربازانی وڵاتەکەی لە مالی، شەڕی دژی تیرۆر لە فەرەنسا، هەمان شەڕی دژە تیرۆرە لە عێراق و سووریا.



ژمارەیەک سەربازی فەرەنسی بۆ پشتگیریی لە حکوومەتی مالی دژی رێکخراوە توندڕەوەکان لە بنکەیەکی سەربازی لە باکووری ئەو وڵاتە جێگیر بوون و فرانسوا ئۆلاندیش پێتیوایە، ئەو سەربازانە بە شەڕکردنیان لە دژی تیرۆر لە مالی، ئاسایشی وڵاتی خۆیان دەپارێزن.



لە شەڕی دژی تیرۆر لە کوردستانی باشوور، فەرەنسا بەشداریی دەکات و هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.



لە سەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، فەرەنسا هاوشێوەی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هەنگاریا، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە، بە ناردنی چەک و راوێژکاری سەربازی، هاوکاریی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەکات.






باسنیوز
Top