باندێكی دزی له‌ شاره‌زوور دەستگیر دەكرێن

باندێكی دزی له‌ شاره‌زوور دەستگیر دەكرێن


هێزەكانی پۆلیسی شارەدێی وارماوای سەر بە شارەزوور، توانییان باندێكی دزیكردن دەستگیر بكەن كە چەندین تاوانیان لەهەردوو سنووری شارەزوور و دەربەندیخان ئەنجام داوە و بەنیازی ئەنجامدانی تاوانی دیكەش بوون.



نه‌قیب " گۆران حسێن" ئەفسەری بنكەی پۆلیسی شارەدێی وارماوا، بە(باسنیوز)ی راگەیاند :" توانیمان باندێكی دزیكردن دەستگیر بكەین كە له‌ چوار تۆمه‌تبار پێكدێن بەناوەكانی (س.ع.ا) تەمەن (21 ساڵ)، (ك.س.ر) تەمەن (17ساڵ)، (ر.س) تەمەن (19 ساڵ)، (ر.ر) تەمەن (19ساڵ)".



روونیشیكردەوە، ئەو بانده‌ لە ساڵی 2016دا، نزیكەی 14 تاوانی دزیكردنیان لەناو شارۆچكه‌ى شارەزوودا ئەنجام داوە و بەبڕیاری دادوەر بەماددەكانی (443 و 444) ڕاگیراون.



گوتیشی :" بانده‌كه‌ تاوانێكی دزیكردنیشیان له‌ سنوورى دەربەندیخان ئەنجام داوە، هاوكات هەوڵی چەندین تاوانی دزیكردنی دیكه‌یان دابوو، بەڵام بۆیان جێبەجێ نەكراوە".



ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ لەو تاوانانەی ئەنجامیان دابوو بریتی بوو لە(دزینی پارە و چەكی كڵاشینكۆف و مۆبایل ) و بڕی پارەكانیش بۆ هەر ماڵێك زیاتر له‌ 20 هه‌زار دۆلار بووه‌.
BAS NEWS-
Top