لە ئامەد خۆپێشاندانێك دژی پەكەكە بەڕێوەدەچێ

لە ئامەد خۆپێشاندانێك دژی پەكەكە بەڕێوەدەچێ
شارۆچکەی کوڵپی سەر بە پارێزگای ئامەد، لە خۆپێشاندانێكدا ئیدانەی هێرشەكانی ئەم دواییەی پەکەکە کرا.


ئەمڕۆ چالاکی "نەفرەت لە توندوتیژی و رێزگرتن لە شەهیدان" کە لەلایەن فیدراسیۆنی کەسوکاری شەهید و برینداران رێک خرابوو، لە ئامەد بەڕێوەچوو، دواتر خۆپیشاندانێک ئەنجام درا و ئیدانەی هێرشەکانی پەکەکە کرا.


چالاکییەکە لەبەردەم قایمقامیەتی کوڵپ بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و هوتافکێشانی شەهید نامرن و وڵات دابەش نابێت، بەڵێ بۆ سزای لەسێدارەدان دەستی پێکرد.


زیا سۆزەن سەرۆکی فیدراسیۆنی کەسوکاری شەهیدان و گوندپارێزانی ئانادۆڵو گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە خەڵکی کوڵپ لە دژی پەکەکە دەوەستنەوە.


گوتیشی "پەکەکە بەردەوام بووە لە ئازاردانی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە یەکی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ بەشێوەیەکی دڕندانە ٢٣ هاووڵاتییان لە گوندی هازماڵی کوشت. ئێمە وەک خەڵکی کوڵپ ئەو رووداوانەمان بیر نەچوونەتەوە. پەکەکە هەرگیز نوێنەرایەتی گەلی کورد ناکات".


دواتر بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە لەژێر ئاڵایەکی تورکیا کە درێژییەکەی ١٤٠ مەتر بوو بە کۆڵانی قایمقامییەتدا تێپەڕین.
BAS NEWS-
Top