چوار گەنجی كورد بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەت لە فەیسبوك دەستگیر دەكرێن
ئەو چوار گەنجە لە شاری مووش دەستگیر کراون و دواتر بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراون.
تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی مووش چوار کەسەكەیان دەستگیر کردووە و پێیان گوتوون گوایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی پڕوپاگەندەیان بۆ رێکخراوی پەکەکە كردووە.
دوای لێکۆڵینەوەیشیان لە داواکاری گشتیی رەوانەی دادگای سزا قورسەکان کران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەستبەسەر کران.
BAS NEWS-
