سزای زیندان به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌ده‌په‌دا سەپێندرا

سزای زیندان به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌ده‌په‌دا سەپێندرا
به‌تاوانی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی رێكخراو و ئه‌ندامبوون تیایدا، نورسه‌ل ئایدۆغان په‌رله‌مانتاری ئامەدی هه‌ده‌په‌ سزای زیندانی چوار ساڵ و هه‌شت مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.


ئەمڕۆ هەینی دادگاییكردنه‌كه‌ له‌ دووه‌مین دادگای سزای قورسی ئامەد به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ئایدۆغان كه‌ له‌ زیندانی داخراوی سیلیڤری ده‌ستبه‌سه‌ره‌، له‌رێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا كرد.


دوای به‌رگریكردن له‌ خۆی، به‌ تاوانی "ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی رێكخراو و ئه‌ندامبوون تیایدا" سزای زیندانی چوار ساڵ و هه‌شت مانگ و حه‌فت رۆژی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
BAS NEWS-
Top