سبەینێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆ دەبێتەوە
سەبارەت بەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت (عەلی حوسێن) گوتی، کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەی ئاسایی حیزبە و باسی بارودۆخی حیزب بەشێوەیەکی گشتیی دەکرێ، لەوانە رێکخستن، راگەیاندن، دارایی، ئیداریی و هەڵبەت ئەوەی پێوەندی بەحزبەوە ھەبێ باسی لێوە دەکرێت.
(حوسێن) ڕوونیشی کردەوە، جگە لەوە باسی بارودۆخی سیاسی ھەرێم وعێراق و ناوچەکە دەکرێ و، گفتوگۆی لایەنەکانیش دەخرێتە بەرباسەوە کە بە کوێ گەیشتووە، بەرنامەی پارتی بۆ داهاتوو چۆن دەبێ و، ئەمانە هەمووی لە کۆبوونەوەی سبەینێ دەخڕێنە ڕوو.
kdp-
