کۆیە.. تۆپێکی ھاوشێوەی سەردەمی پاشای کۆرە دروست کرایەوە

کۆیە.. تۆپێکی ھاوشێوەی سەردەمی پاشای کۆرە دروست کرایەوە


بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە، رایدەگەیەنێت کە بەمەبەستی پاراستن و گەڕانەوەی شتە فۆلکلۆری و کۆنەکانی سنوورەکە، تۆپێکی سەردەمی پاشای کۆرەیان دروست کردوەتەوە.



سەرکەوت سۆفی، بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە، بە (باسنیوز) ی راگەیاند:"لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کۆیە، لە ژێر دەسەڵاتی پاشای کۆرە بوەو لەو سەردەمەدا تۆپێکی داوەتە کۆیە، کە تۆپی بەربانگ بووە".



گوتیشی: "دوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر، ساڵی 1984 لەلایەن حکومەتی بەعسەوە گواسترایەوە بەغدا، دوای ئەویش پێدەچێت لەناوبرا بێت وەک دوژمنکارییەک بەرانبەر شتی کەلتوری کوردی".



بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەپێی بەرنامەیەکمان دەمانەوێت زۆرترین کەلوپەلی کەلتووری و شوێنەواری کۆیە، کە لە سنوورەکەمان نەماون، بگەڕێنینەوە یان بە ھەر ڕێگەیەکی تر بێت ھاوشێوەکەی دروست بکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن مامۆستایەکی شێوەکاری کۆیەوەوە تۆپەکەمان لەسەر بودجەی خۆم وەک بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیەو چەند دۆستێکی شوێنەوار، لەسەر شێوەی تۆپەکۆنەکە دروستکردەوە، ئەمڕۆ 12 ی کانوونی دووەم لەناو قشڵەی کۆیە، داماننا، تاکۆ ببێتە جێی سەرنجی گەشتیارانی شوێنەوار".
bas news-
Top