ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ساڵى تازه‌ى ساز كرد
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٢/١/٢٠١٧، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ساڵى تازه‌دا به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیران (نێچیرڤان بارزانى) و به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانى) ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران به ناوى خۆى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، پیرۆزبایى له وه‌زیران و خانه‌واده‌كانیان كرد و هیواى ساڵێكى خۆش و سه‌ركه‌وتووى بۆ خواستن. هه‌روه‌ها به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كۆمارى ئیسلامى و سه‌ركردایه‌تیى ئێران و خانه‌واده‌ى به‌ڕێز ئایه‌توڵلا هاشمى ڕه‌فسه‌نجانى، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خۆالێخۆشبووه‌وه كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه وێڕاى ئه‌وه‌ى ساڵى ٢٠١٦ ساڵێكى زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام به هه‌وڵ و هیممه‌تى هه‌مووان و پشوودرێژیى كوردستانییان ئیداره‌ى دۆخه‌كه كرا. دووپاتى سوپاس و پێزانینى خۆى و (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشى بۆ پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و مووچه‌خۆران و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان كرده‌وه كه به‌رگه‌ى سه‌ختییه‌كانیان گرتووه و ده‌گرن و له دۆخى سه‌ختى هه‌رێمى كوردستان تێده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ها هیواى خواست ساڵى ٢٠١٧ ساڵى ڕێكخستنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێت و به كرده‌ییش ده‌ره‌نجامى ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه ده‌ركه‌وێت كه ساڵى ڕابردوو هه‌نگاوه‌كانى ده‌سپێكردنى جێبه‌جێكردنى نراون، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى تۆماركردنى مووچه‌خۆران به سیسته‌مێكى ئه‌لكترۆنى و پڕۆژه‌ى وردبینیكردنى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز و ڕێكخستنه‌وه‌ى خه‌رجییه گشتییه‌كان و زیادكردنى داهاتى گشتى.
دواتر (ئامانج ڕه‌حیم) سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ره‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌ر‌له‌مانى عیراق خسته ڕوو. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به هه‌ر ڕێككه‌وتنێكه‌وه پابه‌ند ده‌بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستاندا بێت و داهاتى زیاتر بۆ هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر بكات.
لای خۆیشیەوە (ڕابه‌ر سدیق) بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت، ڕ‌اپۆرتێكى سه‌باره‌ت به پلانى وه‌زاره‌ت بۆ ئاماده‌كردنى به‌یانێكى دارایى سه‌باره‌ت به داهاتى گشتیى ساڵى ٢٠١٦ به داهاتى فرۆشى نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كانى دیكه و خه‌رجییه گشتییه‌كانه‌وه له بواره‌كانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى به‌كاربردنى دامه‌زراوه و پڕۆژه‌كاندا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت پڕۆژه‌یه‌ك بۆ داهات و خه‌رجییه گشتییه خه‌مڵێراوه‌كان بۆ ساڵى ٢٠١٧ ئاماده ده‌كات تا له‌به‌ر ڕۆشناییى ئه‌و زانیاریانه پێشبینییه‌كانى ساڵى داراییى ٢٠١٧ بخرێنه ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد كه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بكه‌ن و جه‌خت له زه‌رووره‌تى پاراستنى هاوسه‌نگى له‌نێوان داهات و خه‌رجییه‌كاندا كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌وله‌وییه‌ت بدرێته دابینكردنى بڕه پاره‌ى پێویست بۆ مووچه.
دواتر (ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى كه‌رتى ده‌رمان و ئامێر و پێداویستیى پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه تیایدا كێشه و به‌ربه‌سته‌كان و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ستنیشان كرد بۆ چاكسازى له‌م بواره‌دا و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند پێشنیارێكى گرنگى خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به جۆرێك گه‌ره‌نتیى سه‌لامه‌تى بكرێت له پێدانى ده‌رمانى دروست له‌لایه‌ن كه‌سى شیاوه‌وه و به نرخێكى گونجاو، وێڕاى خسته‌ڕووى ڕ‌اپۆرتێكى گشتى له‌سه‌ر داهات و خه‌رجییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى و چاكسازى له په‌یكه‌رى كارگێڕیى ئه‌م كه‌رته‌دا.
سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى و پێزانینیان بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى ته‌ندروستى و ستاف و دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌ت ده‌ربڕى و جه‌ختیان له گرنگیى چاكسازى له كه‌رتى ته‌ندروستیدا كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش بوارى ده‌رمان و كۆنترۆڵى جۆریى ده‌رمان و ڕێكخستنه‌وه‌ى بازاڕى ده‌رمان به جۆرێك له به‌رژوه‌ندیى هاووڵاتیان و پاراستنى ته‌ندروستیى گشتیدا بێت و ڕێگه له خراپ به‌كارهێنانى ده‌رمان بگرێت.
له دوا بڕگه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، (مه‌حموود حاجى ساڵح) وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ڕ‌اپۆرتێكى سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش خسته ڕوو. تیایدا ئاماژه‌ى به‌و هه‌موو هه‌وڵانه كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى لیژنه‌كه‌وه تا ئێستا له‌پێناو به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانى داعش به‌رانبه‌ر به خوشك و برایانى ئێزدى و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى دیكه ئه‌نجامیان داوه و هه‌ر له میانى ڕاپۆرته‌كه‌یدا بژارده‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى خسته ڕوو سه‌باره‌ت به میكانیزمى به‌جینۆسایناساندنى ئه‌و تاوانانه و ئاسته‌نگه یاساییه‌كانى به‌رده‌میان.
لاى خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زیر و لیژنه‌كه كرد و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك جینۆساید بناسرێت و قه‌ره‌بووى قوربانییان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنیاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه په‌سه‌ند كران و لیژنه‌كه ڕا‌سپێردرا كه هه‌نگاوى كرده‌یى بنێت بۆ گه‌یاندنى دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه و به‌ڵگه‌كانى تاوانه‌كان به دادگاى نێوده‌وڵه‌تى و كاركردن له‌پێناو لابردنى به‌ربه‌سته یاساییه‌كانى ئه‌م دۆسیه‌یه، له‌م پێناوه‌شدا هه‌رچى له ده‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان درێخى ناكات.
kdp-
