دایک و باوکی تارا ره‌سوڵ بێهۆش ده‌کرێن
تارا ره‌سوڵ له فەیسبوك نووسیویەتی "دوو که‌سی نه‌ناسراو به مه‌به‌ستی دزیکردن له شاری سلێمانی چوونه سه‌ر ماڵی باوکم و به‌هۆی پێدانی هه‌ندێ ده‌رمان و ماده‌ی هۆشبه‌رەوە، دایکم و باوکمیان بێ هۆش کردووه و ماڵه‌که‌یان بڕیوه و بڕێک ئاڵتونیشیان دزیوه".
ده‌شڵێ "باری تەندروستی دایکم و باوکم زۆر خراپ بوو، بۆ ماوه‌ی چەند رۆژێک له نەخۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی به‌بێ هۆشی ماوەتەوە".
تارا لەبارەی دزەكانیشەوە نووسیویەتی "به‌هۆی ده‌رچوونیان له چه‌ند کامێرایه‌ک و هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌کانی پۆلیس و نه‌هێشتنی تاوان و ئاسایشی سلێمانی، توانرا ئەم بانده دزیكەرە دەستگیر بکرێن که له چه ند شوێن و شارێکی تر ئەم کارانەیان ئەنجام داوه".
bas news-
