د. ڕۆژ نوری شاوەیس: لەگەل یەکێتی گەشتوینەتە لەیەک گەیشتن
د. ڕۆژ نوورى شاوهیش، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له میانه‌ى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاتى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تێر و ته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌نجامدرا و به ته‌واوى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تێگه‌یشتین و ده‌یان خاڵى گرنگمان تاوتوێ كردووه".
له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، كه په‌یامنێری (باس‌نیوز) ئاماده‌ى بوو، د. رۆژ گوتیشی :" كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و گه‌ڕی دووه‌مى ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستى پێكردووه و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه ئامانج".
ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، كه دووه‌م كۆبوونه‌وه بوو به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسی كوردستان.
payamner-
