بە وێنە...ئاھەنگی ھاوسەرگیری كۆنی كوردەواری زیندوو دەكرێتەوە
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان ئەحمەد گەرمیانی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئێمە ئاگاداری کۆبوونەوەی حکومەت وماموستایانی نارازی نین، لەبەر ئەوەی ئەوان ئەمە دەیانەوێت بەڕوویەکی سپیەوە خۆیان دەرباز بکەن، لەوەی راست ناکەن کە سێ مانگە خەڵک ھاندەدەن دەوام نەکەن وھۆکاری ئەوەن سێ مانگ خوێندن دواکەوێت، ئەمڕۆ کە بایکۆت شکاوە وئەوان ھیچ رەسیدێکیان نەماوە ئەیانەوێت لەرێگەیەکی سیاسی ئەو دۆخە چارەسەر بکەن وناتوانن ئەمەش بکەن.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: لەئێستادا خەڵک لەئەوان گەیشتووە بههایان چەنده و بۆ مەرامی سیاسی وشەخسی خۆیان ئەوکارەیان کردووە.
گەرمیانی ئاماژهی بهوهش كر: ئێمە چەندین جار سەرۆکی حکومەتمان بینیووە وچەندین دەستکەوتیش بۆ ماموستایان بەدەست ھاتوون وکێشەی خوێندنیشمان چارەسەرکردووە.
باسی لهوهش كرد: ئێستا ئەو ماموستایانە گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی ودەیانەوێت لەودۆخەی تێیکەوتوون خۆیان دەرباز بکەن .
روونی كردهوه: ئێمە پێشتر کە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت وحیزبەکان کۆدەبووینەوە ئەوان گاڵتەیان دەکرد، لەئێستادا خۆیان ھاتوون لەگەڵ حکومەت وحیزبەکان کۆدەبنەوە، لەکاتێکدا حکومەت باسی لەوەکردووە لداھاتوو دەستکاری مووچە دەکەن وپارەی ھاندان بۆ ماموستایان خەرج کراوە ئەمانە دەستکەوتی کۆنن وئەوەی ئێستا ئەوان دەیکەن بۆ دەرچوونە لەدۆخەکەی تێکەوتوونە.
payamner-
