بە وێنە...ئاھەنگی ھاوسەرگیری كۆنی كوردەواری زیندوو دەكرێتەوە

بە وێنە...ئاھەنگی ھاوسەرگیری كۆنی كوردەواری زیندوو دەكرێتەوە
دوای چەند ساڵ لەناوچوونی نەریتی ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەشێوازی كوردەواری، بووك و زاوایەك لە شارۆچكەی كەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بڕیاریاندا ئاھەنگی ھاوسەرگیریان بە دابونەریتی كۆنی كوردەواری بەڕێوەببەن و جارێكی دیكە ئەو نەریتە لە ناوچەكەیان زیندوو بكەنەوە.
لە ئاھەنگەكەدا جگە لەوەی بووك و زاوا بە سواری ئەسپ و عارەبانە ھاتنە شوێنی ئاھەنگەكە، چەندین كەسی دیكەش بە ئەسپ سواری و پۆشینی جلوبەرگی كوردی ئامادەی مەراسیمی گواستنەوەی بووك و زاوا بوون بۆ شوێنی ئاھەنگ گێڕان.
ماریا بوكه‌خان" بڕیاره‌كه‌ به‌ بڕیارى هه‌ردوولا بووه‌ پێمانخۆشبوو به‌ بیرى خه‌ڵكى بێنینه‌وه‌ پرۆسه‌ ى هاوسه‌رگیرى به‌شێوازی كه‌لتوورى جوانتر و خۆ شتره‌ تاوكو به‌ م شێوازه‌ى ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وده‌كرێ
payamner-
Top