لیژنەی ناوخۆ: سۆران عومەر ناتوانی ھێزە ئەمنیەکان لەکەدار بکات

لیژنەی ناوخۆ: سۆران عومەر ناتوانی ھێزە ئەمنیەکان لەکەدار بکات

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، سۆران عومەر دەیەوێت دەزگا ئەمنیەکان لەکەدار بکات لەکاتێکدا وڵاتانی جیھان وھەرێمی وناوخۆش رۆڵی دەزگا ئەمنیەکانی ھەرێم بەرز دەنخرێنن، چونکە لەدەوروبەری ھەرێم رۆژانە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدرێت وھەرێمیش ئارامە،بەڵام ناتوانی ئەو کارە بکات .

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان نازم ھەرکی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" دەزگا ئەمنییەکان بۆپاراستنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دامەزراون وپێویستە ئێمە رێزیان لێ بگرین، بەڵام پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی "سۆران عومەر" دەیه‌وێت خۆی لەسەرووی ئەوان دانێت وحیسابیان بۆ نەکات، ئەمەش ناکرێت لەبەر ئەوەی دەبینین رۆژانە لەدەوروبەری ئێمە تەقینەوە دەکرێت وھەرێمی کوردستانیش ئارامە، بۆیە پێویستە ئێمە رێز لەھێزە ئەمنییەکانی خۆمان بگرین کە بەوشێوەیە ئەمنیەتی ئێمە دەپارێزن.

نازم ھەرکی گوتیشی: داعش لەئێستادا بەرەو نەمان دەچێت، بۆیە ھەوڵدەدات خەڵکی سڤیل بکاتە ئامانج ودەزگا ئەمنیەکانیش لەزاڵگەکان توندوتۆڵتر کراون بۆ رێگریکردن لەھەر کردەوەیەکی تیرۆرستی، بۆیە پێویستە ئێمەش رێزیان لێ بگرین ورەچاوی ئەوان بکەین، بەڵام سۆران عومەر ھاتووە ھیچ حیسابێکی بۆ ئاسایش نەکردوو ومیلی دەمانچەی لێراکێشاون وسوکایەتی پێکردوون، ئەمە کارێکی ھەڵەیە.

ھەرکی ڕوونیشی کردەوە: ئەوپەرلەمانتارە بۆ ئەو کردەوانەی دوو ئامانجی ھەیە یەکەم بۆ سەلماندنی بوونی خۆی وخۆی دەربخات کە ئەمەش بەپێچەوانەوەیە، چونکە کەس بەسوکایەتی کردن بەدەزگا ئەمنیەکان بەرز نابێت ودووەم بۆئەوەیە دەزگا ئەمنیەکان لەکەدار بکات وگرفتیان بۆ دروست بکات، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی نێrt-ودەوڵەتی وناوخۆیی وھەرێمی شاھێدی بۆ دەزگا ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەدەن ورۆڵی ئەوان بەرز دەنرخێنن وبەو پەرلەمانتارە لەکەدار نابن، بۆیە پێویستە سۆران پێداچوونە بەخۆی بکات وکاری لەوجۆرە دووبارە نەکاتەوە.

ئه‌وه‌شی وت: پێویستە ئێمەی پەرلەمانتاران داوا لەبازگەکان بکەین توندوتۆڵتر بن وزیاتر چاوکراوە بن نەک بچین گرفتیان بۆ دروست بکەین، لەبەر ئەوەی ئێمە نوێنەری خەڵکین وناکرێت بەم جۆرە مامەڵە بکەین.
payaqm
Top