سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی مەلا ئەحمەدی وەرتێ راگه‌یاند
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌رتى ناسراو به (مه‌لا وه‌رتى) خه‌ڵكى گوندى وه‌رتێى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى بوو، له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه رێى خوێندنى ئاینى له حوجره‌كانى كوردستان گرته به‌ر و توانى هه‌موو پله‌كانى خوێندنى مه‌لایه‌تى به سه‌ركه‌وتوویى ببڕێت و دواتر ببێته یه‌كێك له زانا و وتاربێژ و شه‌رعزانه به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان، له زۆر پرسه شه‌رعى و فیقهییه‌كاندا خاوه‌ن راى جیاواز و تایبه‌تى خۆى بوو، كه‌سایه‌تییه‌كى ئاینى كراوه و شه‌رعزانێكى میانڕه‌و بوو، كه زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و میانڕه‌وییه دووچارى ره‌خنه‌ى توند ده‌بوویه‌وه.
به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى ماوه‌ى 10 ساڵه له جێگه‌دابوو، به‌ره‌به‌یانى رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، له شارى هه‌ولێر كۆچى دواییكرد و له رێوڕه‌سمێكدا به‌خاكسپێردرا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادەی ڕەحمەتی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر، مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی – مان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و مامۆستایانی ئایینی و هاوڕێیانی مامۆستای ڕەحمەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا ئەحمەد وەرتی بخاتە بەر ڕەحمەت خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
-payamner
-
