مامۆستایانی ناڕازیی و سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر دوو-ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت، له هه‌ولێر.
به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌وه‌رده كۆده‌بنه‌وه، "پڕۆژه‌یه‌كیشمان له‌باره‌ی موچه‌و مه‌نهه‌جه‌وه ئاماده‌كردووه كه‌ژماره‌یه‌ك داواكاری تێدایه".
داواكاریه‌كانی مامۆستایان له پڕۆژه‌كه‌دا گۆرانكارییه له سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه و پێدانی شایسته داراییه‌كانیانه.
"پڕۆژه‌كه‌مان له شه‌ش خاڵ پێكهاتووه، پێویسته حكومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیرفانی فه‌قیرو هه‌ژاراندا بكات، هه‌روه‌ها پێدانی موچه‌كانمان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جی خوێندن و خوێندكاران كراوه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه زیانی به‌ركه‌وتووه". به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د وای وت
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی بۆ خه‌ندان كۆبوونه‌وكه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، " له‌ئێستادا شاندێكیان به‌ره‌و شاری هه‌ولێره‌و به‌ڕێكه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده كۆده‌بنه‌وه".
4ی ئه‌م مانگه، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی دۆخی نائارام، به مه‌له‌كردنی هه‌ندێ هێزی ده‌بینین له ئاوی لێڵدا، بۆیه هه‌وڵی ناچاركردنمان به گوێگرتن و ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان و به‌لاڕێدابردنی بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان به‌هێڵی سووری ده‌زانین".
له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی چونه به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دروشمیان دژی ئه‌و دوو حزبه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتییان كرد له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه.
پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئامانجیان له چوونه به‌رده‌م باره‌گای حزبه‌كان "جارێكی تر ئاگاداركردنه‌وه‌یانه له داواكارییه‌كانیان نه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانیان".
داواكاری سه‌ره‌كی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ستكاریكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، تائێستاش به‌ڵێنی خه‌رجكردنی 100 بۆ 150 هه‌زاری مانگانه‌یان پێدراوه بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌وه‌ش وه‌ك" پاره‌ی هاندان" پێیان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، رۆژی یه‌ك-ی مانگی ده‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی 2016-2017ی راگه‌یاند و له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك پڕۆسه‌ی خوێندن ئاساییه، له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆی بایكۆتی نزیكه‌ی 50 هه‌زار مامۆستاوه زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له 2500 قوتابخانه له خوێندن بێبه‌شبووبوون.
له‌ئێستادا له‌و ناوچانه‌ی بایكۆتیان تێداكراوه، به‌شێك له قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و به‌شێك له مامۆستایانیش تائێستا له بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن به‌رده‌وامن.
xandan -
