بارزانی: ئومێد ههیه گفتوگۆكانی ئێستای نێوان لایهنه سیاسییهكان ئهنجامی ههبێت
ئهو وتانهی بارزانی لهمیانهی كۆبونهوهیهكیدا هات لهگهڵ نوێنەر و كونسووڵی وڵاتان كه ئهمڕۆ لە سەلاحەدین بهڕێوهچوو، ئهوهش بهپێی راگهیهنراوی كۆتایی كۆبوونهوهكه كه وێنهیهكی دهست خهندان كهوتووه.
لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بارزانی وتی "ئێستا لایەنەکان لە گفتوگۆدان و ئومێد هەیە گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام".
لایهنه سیاسییهكانی ههرێم لهكۆتایی ساڵی رابردووهوه له گفتوگۆدان بۆ چارهسهری كێشه ناوخۆیهكان لەسەر بنەمای پەیامەکەی بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان، دوای زیاتر لەساڵێک لەقوڵبونەوەی کێشەی نێوان لایەنەکان کە لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەریھەڵداو دواتر پارتی ڕێگریکرد لەسەرۆکی پەرلەمان لەپشکی گۆڕان کە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی لەھەولێر، ھەروەھا وەزیرەکانی گۆڕان-ی لەحکومەت دورخستەوە.
بەپێی پەیامەکەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێم بەوشێوەیە دەکرێت کە حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پارلەمان کارا بکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکومەتێکی نوێ دابمەزرێت و کەسێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم دەستنیشان بکرێت ھەتا کاتی ھەڵبژاردن بۆئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.
لهبهشێكی دیكهی وتهكانیدا بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی ئابووریی هەرێم کرد "ئومێدمان وایە ئەمساڵ دوای تێکشکاندنی تیرۆرستان و فەراهەمبوونی کەشی گونجاو بۆ گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوشان لەگەڵ پڕۆسەی چاکسازی، ڕەوشی دارایی هەرێم باشتر بێت".
لهبارهی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، بارزانی رایگەیاند کە، ئەوانەی موسڵیان ڕادەستی داعش کرد حەزیان نەدەکرد ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێ بکات و سەربگرێت، چونکە خۆیان شکابوون و نەیاندەویست سەرکەوتنی خەڵکی دی ببینن.
"لە 29ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو سەردانی بەغدام کردووە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکان بناغەی ئەو هاوکارییەمان دانا کە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە ئارا و ڕۆڵێ هەرلایەک دەستنیشان کرا و لەگەڵ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیش پێشمەرگە توانی لەماوەیەکی کەمدا هێڵەکانی بەرگریی داعش تێکبشکێنێت و ڕێگە بۆ هێزە عێراقییەکان خۆش بوو کە بتوانن بەرەو ناو موسڵ پێشڕەوی بکەن"، بارزانی وایوت.
جهختیشیكردهوه، کە بەبێ هاوکاریی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە سەری نەدەگرت، ههروهها هاوكارییهكانی پێشمهرگهو هاوپهیمانانی بهسهركهوتوو ناوبرد.
لهبارهی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا، بارزانی ئەوەی خستەڕوو کەس مافی ئەوەی نییە لەبارەی یەکپارچەیی عێراق گلەیی لە ئهوان بکات، "چونکە هەم لەپێش 2003 و لە دوای ئەوەیش، هەموو شتێکمان کرد بۆ چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە و فرەیی و دیموکراسی و فیدڕاڵی".
باسی لهوهشكرد، لە 29ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو کاتێک سەردانی بەغدای کردووە بەوردی و ڕاشکاویی تەواو لەگەڵ سەرۆکوەزیران و لایەنەکان گفتوگۆیان کردووە و بەخۆشحاڵییەوە ئەوانیش گوێیان لە سەرنجەکان گرت و لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بکەوینە گفتوگۆ تا بگەینە چارەسەرێک کە کۆتایی بە تراژیدیا و کێشەکانی ڕابردوو بێت و دووبارە نەبنەوە.
جەختیشی کردەوە کە ئێستا هەرێمی كوردستان لەبواری سەربازییدا هەماهەنگییەکی زۆر باشی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی هەیە، بەتایبەتی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵدا.
xandan -
