هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له عوسمانییه ده‌ستبه‌سه‌ركران
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ له شاری عوسمانیه و ئه‌ده‌نه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ندین به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی ئه‌و شاره‌و و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌یان له‌ئه‌ده‌نه و هه‌تای ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ئاژانسی دیجله، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا له شاری عوسمانیه‌ی (توركیا) له ئۆپهراسیونێكدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی به‌رپرسانی هه‌ده‌په و به‌هیه تان و یوكسه‌ل تهچیك هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی ئه‌و شاره‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و پارته ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
شه‌وی رابردووش پۆلیسی شاری ئۆرفا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شاری ئه‌ده‌نه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی سه‌رحات ئه‌مه‌ن خوێندكاری زانكۆ و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد‌و گواستیانه‌وه شاری ئۆرفا.
هه‌روه‌ها له شاری هه‌تای جه‌ره‌ن تاشكین كچه رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی سه‌س به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان پروپاگانده‌ی بۆ (په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه) كردووه به بریاری داواكاری گشتی ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستگیركردن و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ده‌په‌و هاوسهرۆكو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستپێكردووه، كه ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگی رابردوودا له توركیا، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په‌و پهرلهمانتارانو هاوسه‌رۆكی شار‌و ناوچه‌و شارۆچكه‌كانن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په.
xandan -
