داواكاری گشتی وان داوای زیندانی تاهه‌تایی ده‌كات بۆ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په
به‌پێی، ئاژانسی ئیخلاسی توركی لێپرسینه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی وان له سه‌ر وتاره‌كانی یوكسه‌كداغ-ه كه له میتینگه‌كانی 11 ی نیسان و 30 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 و پێنجی ئاداری 2016 و دادگای وان ئه‌و دۆسیه‌ی قبوڵكردوه كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیه‌وه ئاماده‌كراوه.
به پێی دۆسیه‌كه فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له وتاره‌كانیدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه كردووه‌و له قسه‌كانیدا وه‌كو په‌ڕله‌مانتار پشتیوانی له به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كردووه بۆ باكوری كوردستان.
داواكاری گشتی وان داوایكردووه بڕیاری زیندانی هەتاهه‌تایی و حه‌وت ساڵ و نیوی تر زیندانی بدرێت بۆ یوكسه‌كداغ.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له چواری مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتر گواسترایه‌وه بۆ زیندانی كاندیرا سه‌ر به پارێزگای كوجائه‌لی.
xandan -
