وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا: فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا مێشكی له ده‌ستداوه
ئیبراهیم كالن، وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه، ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكاگرت له باره‌ی هۆكاری هاوپه‌یمانێتییان له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات و ده‌ڵێت" فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا گاڵته ده‌كات یان مێشكی له ده‌ستداوه".
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا سێنتكۆم، Centcom له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌وه نیه.
ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه، له لاپه‌ڕی خۆی له تویته‌ر، وڵامی (Centcom )ی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی" ده‌بێ ئه‌مریكا له پێدانی شه‌رعیه‌ت به گرووپه تیرۆریستییه‌كان بوه‌ستێت".
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندبوو"ئه‌وان به‌شێكنین له په‌كه‌كه و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی درواسێ هه‌بێت".سێنتكۆم ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌شی له تویته‌ری خۆی بلاَوكردبویه‌وه.
هه‌سه‌ده، كه یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كیه‌تی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له‌شه‌ڕی دژی داعش له سوریا، هاوكاری ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌یه.
xandan -
