بارزانی لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتان کۆدەبێتەوە

 بارزانی لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەی گفتوگۆکان پرسی ئایندەی کوردستانە.

ئەمڕۆ 12\1\2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش درێژەی هەیە.

کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ساڵانەی نوێنەرایەتییەکان هەژمار دەکرێت کە تێیدا باسی بارودۆخی ناوچەکە و گۆڕانکاریی ئەمنی و دۆخی کوردستان دەخرێتەڕوو و لەناویاندا بە ڕاشکاوانە پرسی داخوازیی خەڵکی کوردستان لەبارەی چارەنووسی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، ڕاگەیاندراوێک لەبارەی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە بخرێتە ڕوو.







باسنیوز
Top