بارزانی لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ 12\1\2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش درێژەی هەیە.
کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ساڵانەی نوێنەرایەتییەکان هەژمار دەکرێت کە تێیدا باسی بارودۆخی ناوچەکە و گۆڕانکاریی ئەمنی و دۆخی کوردستان دەخرێتەڕوو و لەناویاندا بە ڕاشکاوانە پرسی داخوازیی خەڵکی کوردستان لەبارەی چارەنووسی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، ڕاگەیاندراوێک لەبارەی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە بخرێتە ڕوو.
باسنیوز
