پڕکردنەوەی وەزیرەکان کێشەی بۆ عەبادی دروست کردووە

 پڕکردنەوەی وەزیرەکان کێشەی بۆ عەبادی دروست کردووە
پڕکردنەوەی وەزیرەکانی حکوومەتی عێراق گرفتی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست کردووە و دەوڵەتی یاسا ڕێگری لە پڕکردنەوەیان دەکات، پەرلەمانتارێکیش دەلێت: "سوننەکانیش لەناو خۆیاندا رێک ناکەون".

لە بەیاننامەیەدا کە ئەمڕۆ 2\1\2017 بڵاو کراوەتەوە، کوتلەی بەدر ڕای گەیاند: “دواکەوتنی ناوی وەزیرەکانی حکوومەتی عێراق گرفتی بۆ عەبادی دروست کردووە و بە جۆرێک حکوومەتێکی شەرم ئامێزی دروست کردووە”. لەو بەیاننامەدا هاتووە، پڕنەکردنەوەی پۆستی وەزارەتە ئەمنییەکان ئاستەنگی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش دروست کردووە.

لەمبارەیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کورد لە لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: “سوننەکان لەسەر پۆستی وەزیری بەرگری ڕێک ناکەون، شیعەکانیش بەهەمان شێوە، بەتایبەت دەوڵەتی یاسا، نایەوێت پۆستە ئەمنییەکان پڕبکرێنەوە، بۆ ئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم حکوومەتی عێراق دروست ببێت”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق هەڵوەشێتەوە، ئاگادارین کە دەوڵەتی یاسا ڕێگری لە ناوی وەزیرەکان دەکەن بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتەکان".






باسنیوز
Top