یەکێتی وەڵامی نەوشیروان مستەفا ناداتەوە
سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتی ڕایگەیاند: “نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، چەند جارێک داوای لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە، پرسی ڕێککەوتنەکەیان یەکلا بکەنەوە، بە جێبەجێکردنی یان هەڵوەشاندنەوەی، بەڵام تائێستا یەکێتی وەڵامی نەداوەتەوە”.
هەر لەمبارەیەوە مەحموود حاجی عومەر، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکیدا: “لە ڕێگەی پرۆگرامی (ڤایبەر)ەوە چەند جارێک لەگەڵ نەوشیروان مستەفا قسەمان کردووە، پێمان وایە کە دەبێت یەکێتی وەڵامی ڕاشکاوانەمان لەسەر ئەو پرسە بداتەوە و دەبێت ئەو ڕێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”. جەختیشی لەوە کردەوە: "نەوشیروان مستەفاش لەگەڵ هەمان بۆچوونە". بە بڕوای ئەو، ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، گرفتی ناوچەکە کەمتر دەبێتەوە”.
باسنیوز
