بەلجیکا دکتوڕای فەخری دەبەخشێتە ئانگێلا مێرکێل
بەرەبه‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017 -1- 12 له پاش پێشوازیکردنی ئانگێلا مێرکێل به گه‌رمی له‌لایه‌ن (شاڕڵ میشێل)، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیکاوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تیی پایه‌به‌رزی به‌لجیکی به‌ره‌و شوێنی رێوڕەسمهکه وه‌ڕێ که‌وتن که له‌ناو کۆشکی پاشادا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر دوو زانکۆکه رایاندگهیاندووه که ئه‌م دکتوڕای شانازییه له‌پێناو خه‌بات و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی ئانجێلا مێرکێلدا ده‌به‌خشرێته ئه‌م ژنه سیاسه‌تڤانه ئه‌ورووپییه.
بڕیاره له کاتژمێر 4ی ئێوارە بە کاتی ئەورووپا، ئانگێلا مێرکێل وتارێک پێشکەش بکات و پاشان ڕێوڕەسمی دکتوڕا پێبهخشینهکهی بەڕیوە دەچیت و زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان چاوه‌ڕوانی لێدوانه‌کانی مێرکێل ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌ر ئه‌مرۆ له پاش مه‌راسمه‌که، دیدارێکی کورت له نێوان پاشا فلیپی به‌لجیکا و راوێژکاری ئا‌ڵمانیا ئانگێلا مێرکێل ساز بکرێت
باسنيوز
