ئەوقاف گوتاری هەینی یەک دەخات

 ئەوقاف گوتاری هەینی یەک دەخات
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتاری ئایینیی رۆژانی هەینی لە مزگەوتەکان یەک دەخات.

مەریوان نەقشبەندی, بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بڕگە و ڕاسپاردانەی لە کۆنفراسی ئایینی لەلایەن مامۆستایانی ئایینییەوە پێشنیاز کرابوون ”ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و دواتر دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی شوورا و دەکرێت بە یاسا“.

مەریوان نەقشبەندی هەروەها رایگەیاند، کە دوای پەسەنکردنی پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی شوورا، وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی ”سەرجەم ئەو بڕگە و ڕاسپاردانە جێبەجێ دەکات“.

کۆنفراسی یەکخستنی گوتاری ئایینی لە رۆژی 8/11/2016 لە شاری ھەولێر بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تێیدا چەند بڕگە و ڕاسپاردەیەک لە لایەن مامۆستایانی ئایینی پێشنیاز کران، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

- کەمکردنەوەی کاتی گوتاری هەینی بۆ 20 خولەک.

- یەکخستنی گوتارەکان لەسەرجەم مزگەوتەکاندا.

- کردنەوەی پەیمانگایەکی ئایینی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی ئایینی.















باسنیوز
Top