ئەوقاف گوتاری هەینی یەک دەخات
مەریوان نەقشبەندی, بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بڕگە و ڕاسپاردانەی لە کۆنفراسی ئایینی لەلایەن مامۆستایانی ئایینییەوە پێشنیاز کرابوون ”ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و دواتر دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی شوورا و دەکرێت بە یاسا“.
مەریوان نەقشبەندی هەروەها رایگەیاند، کە دوای پەسەنکردنی پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی شوورا، وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی ”سەرجەم ئەو بڕگە و ڕاسپاردانە جێبەجێ دەکات“.
کۆنفراسی یەکخستنی گوتاری ئایینی لە رۆژی 8/11/2016 لە شاری ھەولێر بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تێیدا چەند بڕگە و ڕاسپاردەیەک لە لایەن مامۆستایانی ئایینی پێشنیاز کران، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- کەمکردنەوەی کاتی گوتاری هەینی بۆ 20 خولەک.
- یەکخستنی گوتارەکان لەسەرجەم مزگەوتەکاندا.
- کردنەوەی پەیمانگایەکی ئایینی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی ئایینی.
باسنیوز
