مارک تونەر: لەبارەی قەرزی یەک ملیار دۆلارەکە و پشکی ھەرێم روونکردنەوە دەدات
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان کە پرسیاری لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەو قەرزە سیادییەی بۆ عێراق لێکرا مارک تۆنەر گووتی: لەبارەی بودجەی ئەو وڵاتە رێککەوتنێکی راستەقینە لە نێوان بەغدا و ھەرێم نییە.
لەمبارەوە گوتی: "ئەوە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە" و لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە "بەو ھاوکارییە بێ نموونەییەی نێوان بەغدا و ھەولێر کرد بۆ شەڕی دژی داعش و رزگارکردنی موسڵ".
ھیواداریشە ئەو قەرزە سیادییەی بە عێراق دەدرێت یارمەتی حکومەتی عێراق بدات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھەموو عێراقییەکان، بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک دیکەی پەیوەندیدار ئەگەر بەغدا بەشی ھەرێمی کوردستان لەو قەرزە نەدات، گرەنتی قەزرێکی ھاوشێوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەن گوتی: "پێم وا نیە لەم خاڵەدا بین"، بە پیویستیش نازانێت، بەڵام ھیوادارە ئەو قەرزە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە سوودی بۆ ھەموو عێراقییەکان ھەبێت، لەوانە خەڵکی ھەرێمی کوردستانیشpayamner-
