ئینته‌رنێتی بێبه‌رانبه‌ر بۆ دام و ده‌زگاكانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كرێت
محه‌مه‌د عومه‌ر كانى، له راگه‌یاندنى نوسینگه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ـى راگه‌یاند :" وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێم بڕیارى دا كه ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ر بۆ زیاتر له (50) دام و ده‌زگای حكوومی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین بكات".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و هێڵه بێ به‌رانبه‌رانه، له‌رێگای تۆڕی ئینته‌رنێتی میرییه‌وه ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه جێبه‌جێكردنى كاروبارى هاووڵاتیان و وه‌گرتن و ناردنى زانیارى و بڕیاره‌كان خێراتر، ده‌بن.
گوتیشى :" له ڕابردوودا ئه‌و كاره بۆ پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك كراوه و دواى هه‌ڵبجه به چه‌ند قۆناغێكى تر، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ دام و ده‌زگاكانى ناوچه‌كانى دیكه‌ش ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو هه‌رێم بگرێته‌وه".
bas news-
