پەردە لەسەر وینەی یەکەمین قایمقامی مێرگەسۆر لادرا

پەردە لەسەر وینەی یەکەمین قایمقامی مێرگەسۆر لادرا


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەقایمقامیەتی مێرگەسۆر، لە ڕێوڕسمێکدا پەردە لەسەر وێنەی شەھیدی فەرماندە عوسمان پیرانی، لادرا کە دوای راپەڕین یەکەم قایمقامی مێرگەسۆر بووە.



غەفور مەلاسوار، قایمقامی شارۆچکەی مێرگەسۆر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1/2017 لەدیوانی قایمقامیەتی مێرگەسۆر، بەھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی بارزان و بەئامادەبووانی ژمارەیەکی بەرچاو لە یەرپرسانی حکوومی، حزبی، سەربازی، ھاووڵاتیان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان، لەساڵیادی شەھیدبوونیدا پەردە لەسەر وێنەی فەرماندە عوسمان پیرانی، لادرا کە دوای راپەڕین وەک یەکەم قایمقامی مێرگەسۆر دەست بەکاربوو"
.


قائیمقامی مێرگەسۆر، گوتیشی: "شەھیدی فەرماندە عوسمان پیرانی، فەرماندەیی بارزان، ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبووە لە خەبات و تێکۆشان و بەرگری کردن لەخاک و نیشتمان، بەڵام بەداخەوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە میحوری حەسەن شام، لەبەرگریەکی قارەمانانەدا بەدەستی تیرۆرستانی داعش شەھید کرا".

bas news-
Top